بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەهدی شوشته‌ری له‌م سه‌ردانه‌دا به یاوه‌ری سه‌ید مالك هاشمی وابەستەی ڕۆشنبیری سەركونسوڵگه‌ری، له وته‌یه‌كدا له نێو ستافی ئه‌و زنجیره درامایه‌دا، كلتوور و سینه‌مای به زمانی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌كان ناوبرد .
شوشتەری جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی به‌رهه‌مهێنانی كاری هاوبه‌شی سینه‌مایی كرده‌وه و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م درامایه به به‌شداری ستافی سێ وڵاتی دراوسێی ئێران، عێراق و سووریای وه‌ک بەستێنێکی له‌بار بۆ تۆکمە کردنه‌وه‌ی زیاتری په‌یوه‌ندی ڕۆشنبیری و هونه‌ری نێوانیان وێنا كرد.
هەروەها سەرکونسوڵی ئێران له‌م دیداره‌دا په‌رده‌ی له‌سه‌ر میوزیكی زنجیره‌دراماكه كه له لایه‌ن به‌ڕێز ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی، مۆسیقاژه‌نی دیاری هه‌رێمی كوردستان، به‌رهه‌مهێنراوه، لابرد.
زنجیره‌درامای كرێچیه‌كان، درامێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه كه به‌ده‌ستی به‌توانای هونه‌رمه‌ندانی ئێران، سووریا و هه‌رێمی كوردستان له 30 به‌شی 45 خوله‌كیدا له شاری سلێمانی به‌رهه‌مهێنراوه.
ئه‌م زنجیره‌یه له نووسینی خاتوو شوعله شه‌ریعه‌تی، فیلمنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ته‌له‌ڤزیۆن و سینه‌مای ئێران و له‌ده‌رهێنانی د.غه‌سان عبدالله ده‌رهێنه‌ری ناوداری وڵاتی سوریا و ئاماده‌كردنی فوئاد جه‌لال به‌ڕێوبه‌ری فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سلێمانیه.
وێنه‌گرتن، ده‌نگ، مه‌یكئاپ، دیزاینی جل و به‌رگ، ئیدیت و ده‌نگی ئیرنی زنجیره‌كه‌ش له لایه‌نه‌ن گرووپێک له هونه‌رمه‌ندانی ئێرانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت. وابڕیاره ئه‌م زنجیره‌یه له داهاتوودا له لایه‌ن كه‌ناڵه جیاوازه‌كانه‌وه بڵاو بكرێتەوە.
بۆچوونی ئێوە