سیاسەتمەدارێکی ناسراوی کوردی تورکیا ئازاد کرا

به‌ بڕیارى دادگایه‌كی‌ توركیا ئه‌حمه‌د تورك، یه‌كێك له‌ سیاسه‌تمه‌داره‌ كورده‌كانی تورکیا ئازاد کرا بەڵام، سزایەکی نوێ به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  به‌گوێره‌ى میدیا كوردییه‌كانى نزیك له‌ هه‌ده‌په‌، دواى ئه‌وه‌ى داواكاری گشتی ئه‌نقه‌ره‌ له ‌رێگه‌ى ده‌نگ و ره‌نگه‌وه‌ وته‌ى له‌ ئه‌حمه‌د تورك یه‌كێك له‌ سیاسه‌تمه‌داره‌ كورده‌كانی تورکیا  وه‌رگرت، بڕیاریدا به‌ ئازادكردنى ناوبراو به‌ مه‌رجى قه‌ده‌غه‌كردنى گه‌شتكردن لێى بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات.

ئه‌حمه‌د تورك، سه‌رۆك شاره‌وانى مێردین، له‌ ماوه‌ى رابردوودا له‌ پۆسته‌كه‌ى دوورخرایه‌وه‌  و دەستبەسەر کرا بوو.

له‌ كاتى وته‌ وه‌رگرتنى ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌حمه‌د تورك كه‌ تایبه‌ت بو به‌ لێپرسینه‌وه‌ى به‌ تۆمه‌تى هاندانى خه‌ڵك به‌ نوسین و بڵاوكراوه‌كانى و چونى بۆ كۆبانى له‌ 20 ئه‌یلولى 2012، ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ تۆمه‌ته‌كانى ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ ئاراسته‌ى كرابون.

News Code 34497

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =