ڕۆژانە دەیان هێرشی سایبری دەکرێتە سەر ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە ڕۆژانە دەیان هێرشی زۆر بەربڵاو دەکرێتە سەر ڕێکخراوە و ماڵپەڕەکانی ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەحید خەتیب زادە لە کۆنفڕانسی حەوتانەی خۆیدا بە ئاماژە بە هێرشی سایبری حەوتەی ڕابردوو بۆ سەر ناوەندە دەوڵەتییەکانی ئێران جەختی کرد: ڕۆژانە دەیان هێرشی زۆر بەربڵاو دەکرێتە سەر ڕێکخراوە و ماڵپەڕەکان و سیستەمەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەزاران هێرشی بچووکیش ڕوو دەدات.

ئەوەشی وت کە هەندێ وڵاتانی دنیا دژی ئێران شەڕی سایبریان ڕێکخستووە. ئێمە لەم شەڕەدا ناتەوان نین و وڵامی خۆمانیش باش داوەتەوە.

سەبارەت بە سەفەری سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران بۆ عێراق وتی: سەفەری هێممەتی بۆ عێراق سەبارەت بە ڕێککەوتنی بانکی ناوەندی ئێران و عێراق بۆ هێنانەوەی پارە بلۆکە کراوەکانی ئێران بووە وسەفەرەکەش بە سەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە.  

News Code 34487

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =