ئێران پلانی بەربڵاوی بۆ فرۆشتنی چەک و چۆڵی تایبەتی خۆی هەیە

وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان وتی: ئەمریکییەکان لە یەک ساڵ و نیوی ڕابردوودا هەموو هەولی خۆیان خستە گەڕ کە گەمارۆی چەک لەسەر ئێران هەڵنەگیردرێت بەڵام ئابڕوویان ڕۆشت و مافی خۆمان لێیان وەرگرتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری و پشتیوان هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند: ئەمریکا هەموو هەوڵی خۆی خستە گەڕ تا مافی سروشتی خۆمان لێ وەرگرێت و نەتوانین چەک و چۆڵ بکڕین و بفرۆشین و بەو شێوەیە ئێران سووک بکەن هەر بۆیە ئێمە زۆر گرینگ بوو کە مافی خۆمان وەربگرینەوە. شوکر بۆخودا توانیمان کە مافی خۆمان لە ئەمریکییەکان وەربگرین.

ناوبراو سەبارەت بە ئەوەی کە ئایا پلانێکتان بۆ کڕین و فرۆشتنی چەک هەیە یان نا؟ وتی: بەستێنی کڕین و فرۆشتنی چەک هەیە و ئێمە لەو بارەوە پلانمان هەیە. لەو بارەشەوە داونستان و گفتوگۆگەلێک کراوە و بەستێن بۆ فرۆش و دابینی پێداویستییەکان هەیە کە ئاڵبەت فرۆشی ئێمە زۆر بەربڵاوتر دەکاتەوە.

ئەمیر حاتەمی درێژەی دا: گەمارۆکانی ئەنجومەنی ئاسایش لە حەوت جۆری گرینگی جیهازاتی سەربازی بوو بەڵام لە بوارەکانی دیکە ئێمە هەم کڕینمان بوو و هەم فرۆش. ئەمڕۆکەش زۆربەی وڵاتان بەدوای کڕینی چەک لە ئێمەن.

وەزیری بەرگری پێشکەوتنەکانی ئێرانی زۆر بەربڵاو وەسف کرد و وتی: یەکێک لە پرس و لایەنەکانی توانای مووشەکی ئێران پرسی مووشەکییە کە ئەمرۆکە کەسێک گومانی تێدا نییە. ئێمە ئەمڕۆکە بووینەتە هێزی مووشەکی کە لەسەر پێی خۆمان وەستاوین.

ناوبراو سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی چەکی ئێرانی بەرانبەر نموونە دەرەکییەکان وتی: جیهازاتی بەرهەمی ئێران نرخ و کوالێتی بەرزیان هەیە.

News Code 34485

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =