پرسی دەرمانە قاچاخاکانی عێراق چی بووە

کیانووش جەهانپوور وتەبێژی ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئێران پرسی دەرمانە قاچاخەکان بۆ عێراق شی دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەهانپوور ڕایگەیاند کە ترانزیتی دەرمان بە پێی یاسای گواستنەوەی ناوخۆیی و هەروەها ستانداردە نێودەوڵەتییەکان لە ئێرانەوە بە وڵاتانی دراوسێ لەوانە عێراق ئەنجام دەبێت.

جەهانپوور ڕایگەیاند: وەجبەیەک کە لە ئەم دواییەدا بەداخەوە لە مێدیاکان پێچەوانە بڵاو کرایەوە تەنیا لە ئێرانەوە ترانزیت کرابوو.

ناوبراو زیادی کرد: هیچ دەرمانێکی ئیرانی لە ئەو وەجبەیە نەبوو و ئەو دەرمانگەلەش هیچ پێوەندییەکیان لەگەل زنیجرەی بڵاو کردنەوەی دەرمان لە ناوخۆی ئێرانەوە نەبوو و بەس لە ئێرانەوە تێپەڕیون و بەشێوەی ترانزیت لە شوێنێکی دیارەوە بۆ عێراق نێردراوە.

وتەبێژی ڕێکخراوی خۆراک و دەرمان وتیشی: ئەگەر کێشەیەک لە ناوخۆی عێراقەوە بۆ ئەو وەجبە هاتووەوە ئاراوە پێوەندی بە بازرگانەکانەوە هەیە کە ئەبێ یاسا ناوخۆییەکانی عێراقیان لەبەرچاو بگرتبا.

News Code 34484

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =