بایدن و ترامپ ڕێککەوتوون لەسەر دابەشکردنی عێراق

پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایگەیاند: دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکا و جۆبایدن، لە هەموو شتێک پێکەوە ڕایان جیاوازە، جگە لە دۆسیەی دابەش کردنی عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، عەدی حاتەم شەعلان پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی داهاتووی ئەمریکا وتی: دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکا و جۆبایدن، بەربژێری پارتی دیمۆکرات بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی ئەو وڵاتە، لە سەر هەموو بابەتێک ڕایان جیاوازە، جگە لە دۆسیەی داەبشکردنی عێراق و خەسار لە بەرژەوەندییەکانی.

ناوبراو زیادی کرد: ترامپ و بایدن لە زۆربەی پرسەکان جیاوازی ڕایان هەیە و بەتواوەتی ڕوونیشە، بەڵام هەر دووکیان لەسەر دابەشکردنی عێراق و خەسار لە بەرژەوەندییەکانی هاویان. ئەمریکا هۆی کێشەکانی عێراقە و بۆ گەش کردنەوەی ئاگری کێشەکانی و ڕووخاندنی عێراق لە ڕێگای جیاوازی عەشیرەییەوە هەوڵ دەدەن.

News Code 34479

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha