گەمارۆکانی چەک لەسەر ئێران کۆتایی هات

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هەموو گەمارۆکانی چەک لەسەر ئێران بۆ کڕین و فۆرشتنی چەک کۆتایی هات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە کتایی هاتنی گەمارۆکانی چەک و قەدەغە بوونی سەفەری ژمارەیەک لە هاووڵاتیان و بەرپرسان بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.

لە دەقی بەیاننامەکە هاتووە: ئەمڕۆ ٢٧ ی ڕەزبەر بەرانبەر بە ١٨ ی ئۆکتۆبەر ڕۆژێکی گرینگە کە بە پێچەوانەی هەوڵەکانی ئەمریکا ، بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی پاراستووە.

هەروەها هاتووە: لە ئەمڕۆوە هەموو سنوورەکان لەسەر کڕین و فرۆشتنی چەک بە کۆماری ئیسلامی و خزمەتگوازی دارایی هاوپەیوەند بە ئەو پرسەوە و هەروەها قەدەغەی هاتوچۆ بۆ وڵاتانی ئەندامی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر چەند هاووڵاتیەک خۆمەش کۆتایی هات.

بەم پێیەش، کۆماری ئیسلامی ئێران لەمەوبەدوا دەتوانێت هەرجۆرە چەک و جیهازاتێکی پێویست لە هەر شوێنێکەوە کە بیەوێت، بکڕێت و بفرۆشێت.

News Code 34472

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =