ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق پەلاماری بارەگای پارتیی شەرمەزار کرد

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، بە بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سەبارەت بە هێرش بۆ سەر بارەگای پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە بەغدا، وێڕای ئیدانە کردنی ئەو ڕووداوە، ڕایگەیاند لێکۆڵینەوەکان لەوبارەوە دەستی پێکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، نووسینگەی سەرۆک وزیرانی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمڕۆ شەممە بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هیزە چەکدارەکان، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بۆ تاوتوێ کردنی گۆڕانکارییە ئەمنیەتییەکانی ئەو وڵاتە بەڕێوە برد.

بە پێێ ئەو بەیاننامە، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، ڕووداوی پەلاماردانی بارەگای پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە بەغدای لەلایەن ژمارەیەک خۆپیشاندەر کە بنەماکانی ئاشتیخوازانە بوونی کۆبوونەوەیان پێشێل کردووە و بینای نووسینگەکەیان سووتاندبوو شەرمەزار کرد.

بەیاننامەکەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها زیادی دەکات: لە ئەو کۆبوونەوە بڕیار درا لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە ئەو هێرشە و پرسەکانی هاوپەیوەند و لێکدانەوەی کاری هێزە ئەمنییەکانی بەرپرس لە دابین کردنی ئاسایشی ئەو بینایە و دەوروبەری، لە ژێر چاوەدێری ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دەست پێبکات و بە پێی دەستگیر کرانی ١٥ کەس لە ئەوانەی کە یاسایان ژێرپێ ناوە، ئەو بەرپرسانەش کە کەمتەرخەمیان کردووە لەو بارەوە شوێنگیری بکرێن.

News Code 34470

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =