هەولێر:نەوت بۆ ئێران دەنێرین/کۆمپانیای نەوت:هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە

نوێنەری کوردستانی عێراق لە حاڵێکداهەواڵ لە واژۆکردنی گرێبەستی هەناردەکردنی۳۰هەزار بەرمیلی نەوت بە ئێران دەدات کە کۆمپانیای نەوتی ئێران هەرچەشنە ڕێککەوتنی نەوتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕەتدەکاتەوە.

بە ڕاپۆڕتی هەواڵنێری مێهر، نازم دەباغ، نوێنەری هەرێمی کوردستان  لە ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ گۆڤاری ڕووداو ڕایگەیاندووە کە بڕیارە هەولێر ڕۆژانە ۳۰ هەزار بەرمیل نەوت بنێرێتە ئێران بە گوێرەی گرێبەستێکی هەناردەی نەوت کە لە نێوان دوو لایەن دا واژۆ کراوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە کۆمپانیای نەتەوەیی نەوتی ئێران هەرچەشنە ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ هاوردەی زێرێ ڕەشی بە توندی ڕەتکردۆتەوە.

نازم دەباغ لەو گفتوگۆیەدا وتوویەتی: بە پێی ڕێککەوتنەکە سەرەتا ۲۰ تا ۳۰ هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە دەنێردرێتە ئێران و بە دروست بوونی پڕۆژەی بۆری گواستنەوەی نەوت، ڕۆژانە ئەم ڕێژەیە بۆ ۲۵۰ هەزار بەرمیل بەرز دەبێتەوە.

 دەباغ جەختی کردووە کە ئەم ڕێککەوتننامە لە لایەن کارناسانی نەوتی هەر دوو لایەنە واژۆ کراوە و لە ئێستادا نێردراوەتە بەردەم ئەنجومەنی باڵای نەوت و گازی هەرێم.

 ئەمەش لە کاتێک دایە کە سەید موحسێن قەمسەری بەڕێوەبەری کاروباری نێودەولەتی کۆمپانیای نەتەوەیی نەوتی ئێران  حەوتەی ڕابردوو بە هەواڵنێرانی وت: لە ئێستادا هەرێمی کوردستان بۆ هەناردەی نەوتی خاو بە وڵاتانی ئەورووپایی بۆری هەیە بەڵام تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنی لە نێوان ئێران و هەرێم بۆ هەناردەی نەوت لە کوردستانی عێراقەوە بۆ ئێران لە ئارادا نییە و وا بابەتێک بە ئێمە ڕانەگەیێندراوە.

News Code 3447

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =