پیلانی تورکیا بۆ تیرۆری سیاسەتوانێکی کورد لە نەمسا

ڤیەنا سەبارەت بە پاشهاتەکانی هەوڵی تورکیا بۆ پێکهێنانی تۆڕێکی سیخوڕی لە نەمسا هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەریی فەڕەنسا، هاووڵاتیەکی تورکیا کە مێدیاکانی تورکیا وەکوو فەیاز ئوزتورک ناویان لێبردووە، دوای ناساندنی خۆی بە پۆلیسی نەمسا، دانی پێداناوە کە بەدوای تیرۆری هاووڵاتیەکی کورد لە نەمسا بووە.

کارل نهامار، وەزیری ناوخۆی تورکیا کە وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا لەسەر چالاکی شانەی سیخوڕی تورکیا لە ئەو وڵاتە دژایەتی هەیە نیسبەت بە پاشهاتەکانی ئەو هەوڵە هۆشدایی دا.

پیتر پیلز نوێنەری پێشوو لە پەرلەمانی نەمسا کە لەسەر دزەی تورکیا لە ئەو وڵاتە لێکۆڵینەوەی کردووە، پاگەندەی کردووە کە تورکیا ٢٠٠ سیخوڕی لە خاکی نەمسا هەیە.

بە گوێرەی هەواڵدەری فەڕەنسا، خاتوو بێریڤان ئەسڵان، سیاسەتوانی کورد لە نەمسایە کە فەیاز ئەسڵان ویستوویە تیرۆری بکات. بەڵام بەرپرسانی تورکیا هەرجۆرە پێوەندیەکی ئوزتورک لەگەڵ بنکە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەیان رەت کردووەتەوە.

News Code 34460

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =