بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو فڕۆکانە بریتی بوون لە فڕۆکەیەکی شەڕکەر و دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە نزیکی سنووری ئێران لەلایەن سیستەمی دژە ئاسمانییەوە کرانە ئامانج و تێکشکان.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، جگە لە تێکشکانی ئەو سێ فڕۆکە کە نادیارە هی ئەرمەنیا بووە یان ئازەربایجان، دوو لایەنەکە لە سنووری ئێران شەڕێکی خەستیان هەبوو.
هێزەکانی ئەرمەنیا لە نزیکی شاری ئەسڵاندوز تا نزیکی بەنداوی خودائافەرین لە سنوورەکانی ئێران کشانەوە و ئەمڕۆ چەند شوێنێک لەوانە گوندی ستراتیژیکی سوڵتانلی لە نزیک سنووری ئێران کەوتە دەستی سوپای ئازەربایجان.
بۆچوونی ئێوە