ئێران زیاتر لە 5 ملیار دۆلار پارەی لە عێراق هەیە

سەرۆکی بانکی ناوەندی وتی: هیوادارم بتوانین لە سەرچاوەکانی ئێران لە عێراق کە 5 ملیار دۆلارە، کەڵکوەربگرین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولناسر هیمەتی سەرۆکی گشتی بانکی ناوەندی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت ڕایگەیاند: هیوادارم کە کێشەی ئابووری ئێران چارەسەر بکەین. یەکێک لە کارە گرینگەکانی ئێمە دانوستان لەگەل وڵات گەلێک بوو کە پارەمان لەوێ هەیە و داخراوە.

ناوبراو لە درێژەدا وتیشی: سێ ڕۆژ پێش سەفەرێک بۆ عێراق هەبوو کە سەفەرێکی سەرکەوتوو بوو و هیوادارین بتوانین لە دراوەکانمان کە زیاتر لە 5 ملیار دۆلارە، کەڵکوەربگرین. 

News Code 34437

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =