بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرتیپ قارەمان شێخ کەمال سەبارەت بە ڕێککەوتنی دەوڵەتی فیدراڵی و هەرێم لەسەر شەنگال بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی ئەو ناوچە و چوونە دەرەوەی پەکەکە و حەشدی شەعبی و جێگیر کردنەی پێشمەرگە و هێزی عێراقی لەوێ وتی: ئەو ڕێککەوتنە دوور لە چاوەڕوانی نییە و ئەنجام دەدرێت بەڵام زۆر دژوارە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند کە گرووپە چەکدارەکانی ئەو ناوچە ئامادە نین کە ناوچەکە چۆڵ بکەن و هەر بۆیە بەڕێوەبردنی ئەو ڕێککەوتننە کارێکی زۆر دژوارە.
بۆچوونی ئێوە