سوپا هەموو پێداویستییەکانی دەرمان ڕادەستی کەرتی پزیشکی ئێران دەکات

فەرماندەی گستی سوپا وتی: لە هەوڵداین تا سەرجەم ئیمکاناتی دەرمانی و پشتیوانی سوپا بخەینە خزمەت لێژنەی نەتەوەیی و پارێزگایی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکەم کۆبوونەوەی سوپا دوای فەرمانی ئەم دواییەی رێبەری باڵای ئێران بە سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لەسەر خستنە خزمەتی ئیمکاناتی دەرمانی بە نەخۆشە کۆرۆناییەکان، بەشێوەی ئانلاین بە بەشداری سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران و فەرماندەی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی بەقیەتوڵڵا بەڕێوە چوو.

فەرماندەی گشتی سوپا لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوە بە وتنی ئەوەی کە دوابەدوای قسە و فەرمانەکانی فەرماندەی گشتی هێزەکان، لە ڕۆژانی دوایی ئەرکی نوێی بەشدار کردنی هەموو ئیمکاناتی هێزە چەکدارەکان لەوانە سوپا لە بەشی خزمەتگوزاری و دەرمانی نەخۆشە کۆرۆناییەکان ڕاگەیێندرا، وتی: ئەو باسە گرینگە لە قسەکانی دوێنێی ڕێبەری لە زانکۆی ئەفسەری هێزە چەکدارەکانیش بەرچاو بوو.

News Code 34423

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =