دیداری سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران و سەرۆک وەزیرانی عێراق

سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران لە دیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا، سەبارەت بە تۆکمە کردنەویە پێوەندی ئابووری و بانکی دوو وڵاتەکە گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولناسر هیمەتی سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ ی ڕەزبەر بە ئامانجی گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی سەبارەت بە تۆکمە کردنەوەی پێوەندی ئابووری و بانکی نێوان دوو ولاتەکە لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆ بووەوە.

ئەم خولە لە گفتوگۆکان لەگەڵ کازمی دوای دیدارەکانی ئەمڕۆی هیمەتی لەگەڵ وەزیری دارایی و سەرۆک بانکی ناوەندی عێراق سەبارەت بە داواکارییە داراییەکانی ئێران بۆ فرۆشی وزە و هەروەها چالاک کردنەوەی پێوەندی بانکی نێوان دوو وڵاتەکە ئەنجام بووە.

News Code 34407

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =