پێکادانی سوپا و گرووپە تیرۆریستیەکان لە کامیاران و مەریوان

پەیوەندییە گشتییەکانی بڕیارگەی حەمزە سەیدولشوهەدای هێزی زەوینی سوپای پاسداران لە دوو ئۆپراسیۆن دژی گروپە تیرۆریستیەکان لە کامیاران و مەریوان هەواڵی دا.

 بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەم حەوتەیەدا هیزەکانی بڕیارگەی حەمزە سەیدولشوهەدا دوو جار لە گەڵ تیرۆریستان لە ناوچەکانی کامیاران و مەریوان بەشەڕ هاتوون

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە کە لە ئاکامی پێکادانەکاندا؛ سێ ئەو گرووپانە کوژراون و سێ کەسیان بریندار بووە و هێزەکانی سوپای پاسداران یەکێک لەو تیرۆریستانەیان دەستگیر کردووە.

 لەو ئۆپراسیۆنانەدا ڕێژەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی دەستی بەسەردا گیراوە .

بڕیارگەی حەمزە سەیدولشوهەدا رایگەیاندووە کە کەسە دەستگیر کراوەکە خەڵکی وڵاتێکی دیکەیە و کەسێکی بیانییە.

News Code 34406

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =