خەڵکی شەنگال خۆیان چارەنووسی خۆیان دیاری دەکەن

یەکێک لە فەرماندەکانی پەکەکە سەبارەت بە ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر لەسەر شەنگال وتی: پەکەکە ئەو شارەی لە دەستی داعش ئازاد کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، کاوە شێخ موس لەو بارەوە وتی: ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هەرێم سەبارەت لەسەر شەنگال پرسێکی ناوخۆییە و هیچ پێوەندیەکی بە ئەوانەوە نییە. هەروەها خەڵکی شەنگالم سەبارەت بە چارەنووسی خۆیان بڕیار دەدەن و مافیان هەیە ئەو ڕێککەوتننە قبووڵ بکەن یان ڕەتی بکەنەوە.

شێخ مووس زیادی کرد: خەڵکی شەنگال بە هاوکاری پەکەکە ئەو شارەیان لە دەستی  داعش ئازاد کرد و ئازادی کردنی لەلایەن پێشمەرگە یان سوپای عێراقەوە ئەنجام نەبووە و هەر کەسێک کە ئەو ڕێککەتننە بە واتای سەرکەوتن بە سەر پەکەکە دەزانێت، ئاگادار بێت کە ئەوە بابەتە شکستێک بۆ خۆیەتی. چونکوو چەند ساڵ پێش ئێمە ئەو ناوچەمان پاک کردووەتەوە و بەجێمان هێشتووە و ڕادەستی خەڵکەکەیمان کردووە.

News Code 34386

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =