ئیسرائیل و ئەمریکا سەرکردەی پیلانگێڕیەکانی تورکیا دژی کوردن

مەحموود عوسمان دەڵێت: هەموو پیلانێکی ئەنقەرە دژی کوردی سووریا و عێراق و کوردی وڵاتی تورکیاش دەستی ئەمریکا و ئیسرائیلی تێدایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری بەناوبانگی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ساڵوەگەڕی دەستگیری و زیندان کردنی ڕێبەری پەکەکە بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) ی وت: لە پیلانگێڕی دژی ئۆجالان و کوردی تورکیا و سووریا ئەمریکا و ئیسرائیل ڕۆڵیان بەرچاوە.

لەبارەی ئامانجی پیلانگێڕییەکەوە وتی: "ئامانج لە پیلانگێڕییەکەی ئەو ساڵە، کە ئۆجالانیان لە سووریا دوور خستەوە لە ژێر فشاری تورکیا و ئەمریکا، کە ئەگەر دوری نەخەنەوە ئەگەری هەیە شەڕ لەگەڵ سووریا بکەن. پاش ئەوە ئۆجالانیش نەیویست کێشە بۆ سوریا دروست بکات، خۆی و کۆمەڵێک لە هاوڕێیانی دورکەوتنەوە. کاتێک دورکەوتنەوە ئیتر پلانەکە بە سەرپەرشتی ئەمریکا دەستیپێکرد، ئەمریکا ڕۆڵێکی زۆر خراپی گێڕا بە جۆرێک نەمانزانی بۆچی بەو شێوەیە دژایەتیمان دەکات."

هەوروەها دەربارەی ئەو وڵاتانەی لەو پیلانگێری بەشداربوون وتی: "ئەم پرۆسەیە ئەمریکا سەرپەرشتیی ئەکرد، دەستی تورکیای تیابوو و لە هەندێک لایەن دەستی ئیسڕائیلیشی تێدابوو، تەنانەت ئەوروپاش لەبەر ئەمریکا کەسیان نەیانتوانی قسە بکەن بە ئاستێک کەسیان نەیانتوانی زیندانیشی بکەن لای خۆیان. "

ئەو سیاسەتمەدارە کوردە سەررنجی ڕاکێشایە سەر دوژمنایەتیی توردکیا بۆ کورد و وتی: "حکومەتی ئەردۆغان دوژمنی گەلی کوردە و بابەتەکە تەنها ئۆجالان نییە و تورکیا و گروپە حوکمڕانییەکەی بازرگانی شەڕن، حەزیان لە شەڕە و دەیانەوێت ئەو شەڕە بەردەوام بێت."

جەختیشی کرد کە تورکیا" تیرۆری دەوڵەت بەکار دەهێنن بەرامبەر کورد، ئەگەر بتوانن بەسەر پەکەکەدا زاڵ بن لە دوای پەکەکە پەلاماری پارتی دەدەن، پەلاماری یەکێتی دەدەن، چونکە خۆیان لە بنەڕەتدا دژی کوردن."

News Code 34378

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =