بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بارەگای بارزانی، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان مەسعود بارزانی و مستەفا كازمی ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەمەڕ ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال تاوتوێ كرا.
ئاماژە بەوەشدراوە، هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا خۆشحاڵیی خۆیان بۆ ئەو ڕێككەوتنە گرنگە دەربڕی و جەختیشیان لەوە كردەوە كە ڕێككەوتنی لەمشێوەیە ئاماژەیە بۆ بەهێزبوونی متمانەی نێوان حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
ئێوارەی دوێنێ وەفدی نێوان هەرێم و بەغدا بەچاودێری كازمی و نەتەوەیەكگرتووەكان واژۆكرا.
بۆچوونی ئێوە