بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، ئەندامێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە لێدوانێکدا دەوڵەتی ناوەندی بەغدای بەرپرسی قەرزەکانی هەرێمی وکردستان هێنایە ئەژمار کە زیاتر لە ٢٨ ملیار دۆلارە.
ئێدریس شەعبان، بە وتنی ئەو بابەتە وتی: هەرێمی کوردستان دوای ئەوەی کە حکومەتی هەرێم لە سالی ٢٠١٤ بودجەکەی لەلایەن دەوڵەتی فیدراڵەوە بچڕا، ناچار بوو بەرەو هەڵکۆڵینی نەوت و واژۆی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاگەلێکبڕوات کە لەو بوارەدا چالاکیان دەکرد. ئەو هەوڵەی دەوڵەتی فیدراڵ بووە هۆی ئەوەی کە دەوڵەتی هەرێم لەگەڵ قەرزێکی قورس بەرەوڕوو ببێتەوە و نەناردنی بودجەش بووە هۆی ئەوەی کە لەگەڵ قەیرانی ئابووری قورس ڕووبەڕوو ببێتەوە.
بە پێی وتەی ئەو ئەندامەی پارتی شەڕی هەرێمی کوردستان لەگەڵ داعش و وەرگرتنی زیاتر لە ٢ ملیۆن ئاوارە، بووە هۆی زیاد بوونەوەی قەرزەکانی هەرێم. هەر بۆیە ئەبێ دەوڵەت یبەغدا بەرپرسیارێتی بەشێک لە ئو قەرزانە بگرێتە ئەستۆ، چونکوو خۆی بەرپرسی سەرەکی ئەو قەرزانە بووە.
بۆچوونی ئێوە