ئەمریکا  92  پێگەی ئەلیکترۆنیی ئێرانی گەمارۆ دا

حکومەتی ئەمریکا بڵاویکردەوە، دەستی بەسەر 92 پێگەی ئەلیکترۆنییدا گرتووە کە لە لایەن سوپای پاسدارانەوە بەکارهێندرابوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دادی ئەمریکا بڵاویکردەوە، چوار لە پێگە ئەلیکترۆنییەکان بەو جۆرە دەردەکەوتن کە سەرچاوەی هەواڵی راستەقینە بن، بەڵام راستیەکەی ئەوەیە کە لە لایەن سوپای پاسدارانەوە کۆنتڕۆڵ دەکران .

پۆلیسی فیدراڵیی ئەمریکا پاگەندەی ئەوەی کردووە کە" ئامانج لێیان بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی ئێران بوو تاوەکو لەو رێگەیەوە کاریگەری لەسەر سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی ئەمریکا دروستبکەن."

پۆلیسی فیدراڵیی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات کە کۆمپانیای گووگڵ زانیارییان پێداون لەبارەی بەکارهێنانی ئەو 92 پێگەیە و ئەوانیش بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیاکانی گوگڵ، فەیسبووک و توویتەر توانیویانە بەدواداچوونەکە بکەن و راستییەکەیان بۆ روون بێتەوە. 

News Code 34353

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha