بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نازم شەمەری جێگری سەرۆکی بەرەی عەرەبی لەکەرکوک ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی دەستگیرکراوە عەرەبەکان لەزیندانەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لەپێنج هەزار دەستگیرکراوه کە زۆربهیان خەڵکی پارێزگای کەرکوکن.
شەمەری بەپێگەی مەعلومەی وتووه:"زیاتر لەپێنج هەزار دەستگیرکراوی عەرەب لەزیندانەکانی هەرێمی کوردستاندان کە بەشی هەرە زۆریان عەرەبی پارێزگای کەرکوکنو خەڵکی پارێزگاکانی تری وەک نەینەواو دیالەو سەڵاحەدینیشیان لەناودایە".
ئهو بهرپرسه عهرهبه له کهرکوک ئاماژهی بهوهشکرد، ئەو ژمارە دهستگیرکراوه دهگهڕێتهوه بۆ ماوهی ١٤ ساڵی دەسەڵاتی حزبە کوردییەکان له پارێزگای کەرکوک.
شەمەری ڕوونیکردهوه کە "ژمارەی ئەو دەستگیرکراوانەی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی بەڕێکەوتنێک لەنێوان بەرەی عەرەبی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بەدەستپێشخەری سەرۆک کۆمار ئازادکران لەدەیان کەس تێپەڕناکەن، لەکاتێکدا هێشتا ئەوکەسانە ئازادنەکراون و تەنها ڕادەستی دەزگا ئەمنییەکانی کەرکوک کراونەتەوە".
جەختیشیکردهوه، ئەو دۆسیەیە زۆر مەترسیدارەو کاریگەریی دەبێت لەسەر ئاشتیی کۆمەڵایەتی، "ئەوەی جێگهی سەرسوڕمانە حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی بەغدا، کە دواینیان حکومەتی مستەفا کازمییە بەهیچ جۆرێک ئەو بابەتەیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم نەوروژاندوە، چونکه ڕێگە بەکەسوکاریشیان نادرێت سەردانی دەستگیرکراوەکان بکەن".

بهرپرسێکی عهرهب له کهرکوک ئاشکرای دهکات، پێنج ههزار دهستگیرکراویان لهزیندانهکانی ههرێمی کوردستاندا ههیه.
News Code 34352
بۆچوونی ئێوە