ڕاپۆرتی چەواشەکارانەی تۆڕی میدیایی ڕوداو لە نەبوونی نان لە ورمێ

جێگری هەماهەنگی کاروباری ئابووری پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە دابەش کردنی ٢٢ هەزار تۆن ئارد بە سەر نانەواخانەکان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نادر سادقی سەبارەت بە کێشەی ئارد و نان لە شاری ورمێ وتی: ئێستا نزیک بە ٥ هەزار نانەواخانە لە پارێزگا چالاکی دەکەن و ٣٠ هەزار تۆن بەشی ئاردی نانەواخانەکان لە مانگێکدایە کە لە نیوەی ڕەزبەردا ٢٢ هەزار تۆن زیاتر لە بەشی پێویست ئارد دابەش کراوە.

ناوبراو درێژەی دا: کێشە لە بواری دابین کردنی نان لە ڕۆژانی ڕابردوو لە شاری ورمێ بەبۆنەی کەم بوونی ئاردەوە نییە و ئەوە پاگەندەیەکی درۆیە کە ئارد نییە. بەڵکوو کێشە ئەوە بوو کە هەندێک لایەن لەهەوڵدان بۆ دروست کردنی کەشێک بۆ بەرز کردنەوەی نرخی نان بەڵام ئەو مەبەستە لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەکانەوە شوێنگیری کراوە.

ئەو بەرپرسە لە زیاتر کردنەوەی چاوەدێری بەسەر بازاڕی ئارد هەواڵی دا و وتی: لەم ڕۆژانەدا هومار کردنی ئارد، شاردنەوە و خاو فرۆشی ئاردمان بینیوە کە کەسە لادەرکان ناسراونەتەوە و بەزووی دادگایی دەکرێن.

جێگری هەماهەنگی کاروباری ئابووری پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە چالاکی شەوانەڕۆژی و سەرلەبەیانی و دوانیوەڕۆی نانەواخانەکان هەواڵی دا و وتی: هەوڵ دەدەین ئەو کەشەی کە لە بواری ئارد و نان دروست بووە کۆنترۆڵ بکەین و چی دیکە کێشەیەک ڕوو نەدات.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا و لە سەرەتای ئەم هەفتەیە، دەنگۆیەکی نوێ سەبارەت بە کەم کردنەوەی بەشی ئارد بەتایبەتی لە ورمێ و هەندێک لە شارەکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا بڵاو بووەوە و دوابەدوای ئەوەش خەڵک نیگەران بوون و بەدوای دەست خستنی نانی زیاتر بوون وسەرەی بەر نانەواخانەکان زۆر بووەوە کە کەچی کێشە ئارد نەبوو و هەمووی دەنگۆ بوو.

شیاوی ئاماژەیە دوێنێ تۆڕی میدیایی ڕوداو ڕاپۆرتێکی لە سەر ئەم بابەتە کردبوو و بەردەنگەکانی وا تێدەگەیاند کە نان لە ورمێ دەست کەس ناکەوێت و خەڵک برسین!

News Code 34341

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =