هۆکارانی هێرش بۆ سەر ناوەندە دیپلۆماتیکەکانی عێراق دەستگیر کراون

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە هاوپەیوەند بە هێرش بۆ سەر ناوەندە دیپلۆماتیکەکان لە ناوچەی سەوزی بەغدا چەند کەسێک دەستگیر کراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە هێرشی هاوەن بۆ سەر ناوەندە دیپلۆماتیکەکان لە ناوچەی سەوز لێدوانی دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو وێڕای ڕەخنە لە بەردەوام بوونی ئەو هێرشانە وتی: ئەو هێرشگەلە بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەمریکییەکان لە بیری داخستنی باڵوێزخانەکەیان لە بەغدا بن.

فواد حسێن وتیشی: بەرپرسانی ئەمریکی تا ئێستا بە شێوەی فەرمی هەڕەشەی داخستنی باڵوێزخانەکەیانیان لە بەغدا نەکردووە بەڵام وەزیری دەرەوەی ئەو ولاتە لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق نیسبەت بە هێرشەکان بۆ سەر باڵوێزخانەی واشنتۆن لە بەغدا نیگەرانی دەربڕیوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق هەروەها ڕایگەیاند کە هاوپەیوەند بە هێرشەکان بۆ سەر ناوەندە دیپلۆماتیکەکان لە ناوچەی سەوز چەند کەسێک دەستگیر کراون.

News Code 34325

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =