بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پۆلیسی ئەنقەرە لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش لەگەڵ ڕێکخراوی هەواڵگری نەتەوەیی تورکیا(میت) دژی شانە نوستووەکانی داعش لە ناو تورکیا ٢٥ ئەندامی ئەو گرووپە تیرۆریستییە کە هەموویان بیانین، دەستگیر کردووە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، پۆلیس و میت سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی هاوبەش چوونە ناونیشانە دیاری کراوەکان و ٢٥ داعشی لەوانە ٢٤ هاووڵاتی عێراق و هاووڵاتیەکی فەنلاندیان بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامێتی لە گرووپی تیرۆریستی داعش دەستگیر کردووە.
بۆچوونی ئێوە