مەسعود بارزانی: سەقامگیری عێراق بۆ کورد گرینگه

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەلاحەدین پێشوازی لە فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و فەریق عەبدولئەمیر یاروڵڵا سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و تەحەددیاتی هەنووکەیی و هەڕەشە ئەمنییەکانی بەردەم سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا. 

هەروەها ئاماژە بەوەشدراوە،" بیروڕا لەبارەی هەماهەنگیی ئەمنی و کاری هاوبەشی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان ئاڵوگۆڕ کرا.
 ئەوەشخراوەتەڕوو، لە بەشێکی تری ئەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر پێویستی گرتنەبەری هەنگاوی جددی بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ناوچەکانی ماددەی 140ــی دەستووری عێراق کرایەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانی، لەم دیدارەدا مەسعود بارزانی پشتگیریی خۆی بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق دووپات کردەوە و ڕاشیگەیاند کە سەقامگیریی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان جێگەی بایەخە.

News Code 34308

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha