دەریاچەی ئەفسووناوی زرێبار

ئەفسانەکان دەڵێن کە هەبوونی زرێبار لە نەمانی ستەمەوە هەیە. دەریاچەی بێ وێنەی زرێبار، بە هەموو جوانییەکانەوە لە دڵی کوردستان، چیرۆکی خەمباری لە دڵدایە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، وشەی "زرێبار" یان "زرێوار" لە دوو بەشی "زرێ" بە واتای "زەریا" و "بار" یان "وار" پێکهاتووە کە واتای دەریاچە یان گۆم دەدات. ئاڵبەت هەندێک سەرچاوە ئاماژەیان بە ئەوە کردووە کە زرێ لە ئەم وشەیەدا بە واتای "زێڕ"ە و بەو بۆنەوە لە ئەو وشە کەڵک وەرگیراوە کە لە ژێر دەریاچەکەوە گەنج و شتی بەنرخ شاردراوەتەوە.

زرێبار لە بەرزایی هەزار و ٢٨٥ مەتری لە ئاستی دەریا هەڵکەوتووە. ئەو دەریاچە نزیک بە پێنج کیلۆمەتر درێژایی و ١.٦ کیلۆمەتر پانایی هەیە و لانی زۆری قووڵایەکەشی دەگاتە ٥.٥ مەتر، ئەگەرچی لە وەرزە جیاکانی ساڵ، بارستایی ئاوەکەش جیاوازە. ئەو دەریاچە، بەشی سەرەکی ئاوەکەی لە کانییەکانی ژێر دەریاچەکە و پاشماوەکەشی لە بارینەکان لە درێژایی ساڵدا کە بارستاییەکەی دەگاتە٧٨٦ میی لیتر لە ساڵدا، دابین دەکات.

دەریاچەیەک لە دڵی دار بەڕووەکان

زرێبار وەکوو دیاردەیەکی کەم وێنەی ژینگەیی، لەلایەک داربەڕوو و لەلایەکی تر کێوەکانی زاگرۆس دەوریان گرتووە. بەشێکی زۆر لە دارستانی دەڤەری گۆمی زرێبار داربەڕووی ئێرانی و پاشماوەکەی دار هەرمێ، گۆیژە، بادام و ... ە. زۆربەی گیاکانی ئەو ناوچە گیاگەلی گەڕۆک وەکوو سراتوفیلیون و سریوفیلیۆمن. هەروەها لە پاڵ ئەوانەشدا جۆرگەلێک لە گیاگەلی جیاواز لەوناە، نەی، هەزار نەی، بارهەنگی شین، نیلووفەری شین، ئاڵفی هەفت بەند، پیچک، لویی و بزواش، جگن و نەعنا لە دەوروبەری گۆمەکە شین بوون.

ژیانی ئاژەڵ و پەلەوەرەکانی ناو زرێبار

زرێبار خانووی حاجی لەقلەقەکانە. دراوسێکانی زرێبار، نەک هەر مرۆڤەکان بەڵکو حاجی لەقلەقگەلێکن کە لە ئەو دەڤەرە ژیان دەبەنە سەر. لێرە هیچ هەواڵێک لە ڕاو و ئازاردانی پەلەوەرەکان نییە. لە ڕوانگەی خەڵکی ئەو ناوچەوە، خاوەنی سەرەکی ئەوێ، لەقلەقەکانن. جگە لە لەقلەق، پەلەوەری تریش ئەو گۆمە بە ماڵی خۆیان دەزانن. ئێستاکە زیاتر لە ٣١ جۆر پەلەوەری ناوچەیی و کۆچەر لە دەریاچەکە ژیان دەکەن کە لە ئەو ژمارەیە ١٤ جۆر خۆجەیی و جۆرەکانی تری کۆچبەرن. سۆنەی سەرخەنەیی و سەرسەوز، ئەگرتها، بووتیمار، جۆرەکان چنگر، پەرەسیلکەی دەریایی، کشیم، کاکائییەکان، حەواسیل خۆڵەمێشی، خوتکا، گیلار و پەلەوەری ڕاو وەکوو سنقوڕ و دلیچە لە جۆرە گرینگ و پڕبایەخەکانی ئەو گۆمە دێنە ئەژامر. زرێبار هەروەها ژینگەی ئاوژیگەلی جیاواز وەکوو ڕەش ماسی، بووکە ماسی، ماسی گامبوزیا، ماسی ئامو سپی، جۆرەکانی ماسی کەپوور، فیتوفاک، مارماسیە.

گەنجێکی شاراوە لە دەریاچەی زرێبار

ئایا تا ئێستا ئەفسانەی دەریاچەیەک کە دادوەری کرد و ساڵیانی ساڵ بەرپرسی پاراستنی گەنجێکی شاراوە بووە، بیستووە؟

وا دەیگێڕنەوە کە ڕۆژگارێک لە شوێنی ئێستای دەریاچە، شارێک بووە کە دەسەڵاتدارێکی ستەمکاری هەبووە بە ناوی فەیلەقووس، ڕۆژێک پیاوێکی هەژار لەگەڵ هاوژینەکەی لەسەر وڵاخێکەوە لە نزیکی شارەوە تێدەپەڕین کە پیاوانی دەسەڵاتدارەکە دەستگیری دەکەن و دەیانهێننەوە بۆ شار، خەڵکی شار و پیاوانی شاکە، پیاوە هەژارەکە و هاوژینەکەی زۆر ئازار دەدەن و بە کاری سەخت ناچاریان دەکەن تا جیگایەک کە کلکی وڵاخەکە، کە تەنیا سەرمایەی پیاوە هەژارەکە بوو دەبڕن و ژنە دووگیانەکەشی منداڵەکەی لەدەست دەدات. پایوی هەژاریش کە لە ئازارەکانی ئەو خەڵکە ماندوو بووە دەچێتە لای شا و داوای دادوەری دەکات بەڵام شا گاڵتەی پێدەکات و دەریدەکات.

پیاوی هەژار کە دڵی شکاوە دەچێتە سەر کیوێک لە لای ڕپژهەڵاتی شار و لەگەڵ خودا قسان دەکات و دەپارێتەوە. دۆعا و نزا لە شا و پیاوەکانی و خەڵکی ئەو شارە دەکات و دەڵێت: سەرم لە سوجدە هەلناگرم تا شارەکە لەگەڵ ئاو یەکسان نەکەیت و ئەو خەڵکە ستەمکارە لەناو نەبەیت. ئاوا دەبێت کە دەریاچەیەک دروست دەبێت و شار، خەڵک و شای ستەمکاری لەناو دەچێت. ئێستاکەش گۆڕی ئەو پیاوە هەژارە لە سەر کێوەکە بەرەو دەریاچەی زرێبار هەر هەیە.

گەنجی شاراوە لە ژێر گۆمی زرێبار

بە پێی قسەی خەڵکی ئەو ناوچە، ئەو دریاچە لە ڕاستیدار لە گەنجێکی ئەفسانەیی پارێزەری دەکات کە لە بنی دەریاچەکەیە و تا بە ئەمرۆ کەسێک نەیتوانیوە بیدۆزێتەوە. بە پێی ئەو گێڕانەوە، ناوی زرێبار لە زێڕەوە هاتووە.

ڕاوی ماسی

لە کاتی پەڕینەوە لە ئەو گۆمە بەهۆی بەستێنی لەباری دەریاچەکە، ڕاوی ماسی بووەتە یەکێک لە سەیرانە خۆشەکانی ئەو ناوچە و هەروەها سەرچاوەیەک داهات بۆ ئەو خەڵکە کە لە کاتی سەفەر بۆ دەریاچە جوانە دەتوانی تام و چێژی ڕاوی ماسیش ئەزموون بکەیت.

دوای گەشت و بینینی جوانییەکانی ئەو سروشتە جوانە، خواردنی خۆراکی خۆجەیی لە پاڵ دەریاچەکە و ڕوانین بۆ دیمەنی جوان و ئاسمانی شین لە ناو ئاوەکە و ئاوازی پەلەوەرەکان و شەۆپلی ئارامی گۆمەکە ئاسایشێکی تایبەتی هەیە.

بەستەڵەکی گۆمەکە لە وەرزی ساردی ساڵ، لە جوانییەکانی ئەو گۆمە بێ وێنەیە کە دەبێتە شوێنێک بۆ سکەیت کردن و ئەو کەسانەی کە حەزیان لە وەرزشی زستانیە.

ئەو دریاچە لە ڕێکەوتی بیستی بەفرانباری ١٣٨٩ بە ژمارەی ١٠٢ لە ڕیزی میراتی فەرهەنگی ئێران تۆمار کراوە.

News Code 34301

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =