سەرجەم سنوورە زەوینی و ئاسمانییەکانی ئێران و عێراق داخراوە

بە گوێرەی ڕاگیێندراوی ژمارە پێنجی لێژنەی ناوەندی ئەربەعینی حسێنی؛ سەرجەم سنوورە زەوینییەکانی ئێران و عێراق داخراوە و گەشتەکانیش ڕاگیراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەو ڕاگەیێندراوە هاتووە؛ ڕۆژی ڕابردوو ژمارەیەک لە هەواڵدەرییەکان بەداخەوە بە بێ هیچ جۆرە زانیاریەک لە لایەن لێژنەوە هەواڵگەلێکیان سەبارەت بە ڕای دەوڵەتی عێراق لەسەر ڕێوڕەسمی ئەربەعینی حسێنی بڵاو کردەوە.

دیسان ڕایدەگێنین کە دەوڵەتی عێراق لە دیدار و پێوەندییەکان لە سەر وەربەگرتنی هیچ زیارەتکارێکی بیانی جەختی کردووە و وێڕای ئەوەی کە سەرجەم سنوورە زەوینییەکان داخراوە و تا کاتێکی نادیار گەشتەکانی نێوان ئێران و عێراقیش ڕاگیراوە.

بەم شێوەیە وێڕای جەخت لەسەر قەدەغەی هەرجۆرە سەفەرێک بۆ ڕێوڕەسمی ڕێپێوانی ئەربەعینی حسێنی لە ئەمساڵ چاوەڕوانی هاوکاری خەڵک دەکەین.

News Code 34278

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =