فڕۆکەیەکی سیخوڕی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا کەوتە خوارەوە

سەرچاوە سوورییەکان لە داکەوتنی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکە هەڵکەوتوو لە کوردستانی سووریا هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری فەرمی سووریا لە داکەوتنی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەی سیخوڕی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکە هەڵکەوتوو لە کوردستانی سووریا هەواڵی دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕی ئەمریکا بە هۆکاری نادیار لە دەڤەری ناوچەی تل تەمر هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژاوایی حەسەکە داکەوت.

سەرچاوە خۆجەییەکان لە ئەو ناوچە ڕایانگەیاند کە ئەو فڕۆکە ئەمریکییە لە زەوینی کشتوکاڵی گوندی دردارە داکەوتووە.

دوای ئەو ڕووداوە سەربازانی ئەمریکا ئەو ناوچەیەیان گەمارۆ دا و بە کۆ کردنەوەی پاشماوەکانی، بۆ یەکێک لە بنکەکانی خۆیان گواستیانەوە.

News Code 34273

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =