بابە شێخ میرۆ کۆچی دوایی کرد

بابەشێخ میرو رابەری رۆحیی ئێزدییەکان لە تەمەنی 87 ساڵیدا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بابە شێخ رابەری رووحی ئێزیدیەکانەوەو لەدوای میری ئێزیدەکان بەدووەم کەسایەتی ئەو رەوتە دینیە دادەنرێت.

ناوبراو ماوەی چوار مانگە نەخۆشەو چەند جارێک رەوانەی دەرەوە کراوەو دواتر هێنراوەتەوە هەرێمی کوردستان، بەڵام بەردەوامە تەندروستی خراپدابووە، ئەمشەویش بابەشێخ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

بڕیارە تەرمی  ڕابەری ئێزیدییەکان لە مەرامیسێمێکدا لە شێخان و لە لالش بەخاک بسپێردرێت.

ئێزیدی خاوەنی ئاینی تایبەتن و زۆربەیان لە هەرێمی کوردستانن لە دەڤەری شێخانی نێوان مووسڵ و پارێزگای دهۆک و دەڤەری شەنگارلی سەر سنووری سووریادا دەژین، هەروەها لە بۆتان و دەربێسیەو باکووری پارێزگای ئەلحەسکەو دەڤەری عەفرین لە حەلەب و ئەلەگەزی ئەرمەنستان و پارێزگای قەرس و ئەردێخانی باکووری ڕۆژهەڵاتی تورکیادا دەژین ئێزیدی بە کوردی کرمانجی گفتوگۆ دەکەن.

News Code 34271

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =