بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە پارێزگای قارس لە هەڵمەتێکدا دژی ئەندامانی پارتی دیمۆکراتی گەلان ژمارەیەکی زۆر لە چالاکانی سیسی کوردی ئەو شارەیان دەستگیر کردووە کە لە نێوانیاندا شۆڤین ئالاچا هاوسەرۆکی شارەوانیی قارس و چەنگیز ئالی، سەرۆکی هەدەپە لە پارێزگای قار شیش دەبینرێت.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە هێرش بۆ سەر ماڵی چالاکانی سیاسی و مەدەنی قارس، 19 کەسیان بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان دەستگیر کرد و بۆ ناوەندەی پۆلیسی ئەو شارە گواستەوە.
هەروەها هاوکات لەگەڵ ئەو ئۆپراسیۆنە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە پارێزگای قارس باڵەخانەی شارەوانی ئەو شارە و پارتی هەدەپەیان گەمارۆ دا و ئیزنی چوونە ژوورەوەی هیچ کەسێک بۆ ناو بیناگەلە نادەن.
بۆچوونی ئێوە