تورکیا خەریکە دزە دەکاتە نێو پارێزگای دهۆک

بەرپرسی ڕاگەیاندنی پەکەکە جەختی کرد کە چوار ڕۆژە پێکدادانی توند لە نێوان ئەو پارتە و سوپای تورکیا لە ناوچەی سنووری دهۆک لە ئاردایە و تورکیا بەدوای دزەی خۆی لە ئەو ناوچەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، کاوە شێخ مووسا لەو بارەوە وتی: هێزەکانی تورکیا لە چوار ڕۆژ پێشەوە تا ئێستا هەوڵ دەدەن لە ناوچەی سنووری حەفتانین لە نێوان شارەکانی دهۆک و زخۆ دزە بکەن، بەڵم هێزەکانی پەکەکە بەرانبەریان وەستاون و ئیزنیان نەداوە و پێکدادانی توند هاتووەتە ئاراوە و ژمارەیەک سەربازی تورکیا کوژراون.

شێخ مووسا زیادی کرد: هێزەکانی تورکیا، دوێنێ ئۆپراسیۆنی هلی برنیان لە ناوجەی حەفتانیان ئەنجام داوە و خەریکی دروست کردنی بنکەی سەربازی لە ئەو ناوچەن.

News Code 34261

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =