بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە شانۆی نوێی نتانیاهۆ لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: ئەو هەوڵانە لە بیری پیلانگێڕی ناوبراو و سیستەمی سیخوڕی ئەو وڵاتەوە سەرچاوە دەگرێت.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو ڕژێمە بە بەکارهێنانی تریبوونی کۆبوونەوە جیهانییەکان، درێژە دەداتە درۆبێژییەکانی خۆی و بە شانۆکانی تێدەکۆشێت بیری گشتی و کۆمەڵگای جیهانی فریو بدات تا ڕێگری بکات لە دادگایی کردنی دەسەڵاتدارانی ئەو ڕژێمە لە دادگا نێودەوڵەتییەکان.
بۆچوونی ئێوە