300 ئەندامی یەپەگە گواستراونەتەوە بۆ ئەرمەنستان

مێدیاکانی تورکیا بە گێڕانەوە بە سەرچاوە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە پاگەندە دەکەن کە ٣٠٠ ئەندامی یەپەگە گواستراونەتەوە بۆ ناوچەی قەرەباغ و بەشداری لە شەڕی ئەرمەنستان و ئازەربایجان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی زانیاییەکان لە سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا، نزیک بە ٣٠٠ هێزی سەر بە یەکیەنکانی پاراستنی گەل یەپەگە بۆ بەشداری لە شەڕی ئەرمەنستان و ئازەربایجان، چوونەتە ناوچەی قەرەباغ.

مێدیاکانی تورکیا بە بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە پاگەندە دەکەن: ئەو گواستنەوە ئەنجامی ڕێککەوتننەکانی مانگی جوولای لە نێوان دوو لایەنەکەیەکە بە پێی ئەوە هیزەکانی پەکەکە/یەپەگە لە ناوچەی قەرەباغ سەربازانی ئەرمەنی پەروەردەی سەربازی دەکەن.

شیاوی باسە کە ئەو پاگەندەی مێدیاکانی تورکیا هێشتا لە لایەن هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل و لایەنی ئەرمەنییەوە ڕەت یا پشت ڕاست نەبووەتەوە.

ئەو پاگەندە لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی گواستنەوەی چەکدارانی سەر بە سوپای تورکیا لە کوردستانی سووریا بۆ ئازەربایجان لەلایەن چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریاوە، ئەو هەواڵە لەلایەن فەرماندەی هێزەکانی سوپای ئازادی سووریاشەوە پشت ڕاست کرایەوە.

News Code 34245

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =