بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە وەڵام بە پرسیاری هەواڵنێرێک سەبارەت بە هەندێک پاگەندەی درۆ لەسەر گواستنەوەی چەک و پێداویستی سەربازی لە ڕێگای خاکی ئێرانەوە بۆ ئەرمەنستان، جەختی کرد: هاتوچۆی بارهەڵگر و ترانزیتی کاڵای ناسەربازی لە نێوان ئێران و وڵاتانی دراوسێ، بەردەوام هەبووە و ئەو بارهەڵگرانەش هەر لەو چوارچێوەدا خەریکی چالاکین.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: کۆماریئیسلامی ئێران وێڕای چاوەدێری ورد و کۆنترۆڵی پێویستی ڕەوتی جێبەجێ کردن و ترانزیتی کاڵا بۆ وڵاتەکان، بەهیچ لەونێک ئیزن نادەین لە ڕێگای ئێرانەوە چەک و تەقەمەنی بگوازرێتەوە.
بۆچوونی ئێوە