بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە شەهیدانی وەزارەتی دەرەوە لە دوایین هەفتەی بەرەڤانی پیرۆز کە لە شوێنی وەزارەتی دەرەوە بەڕێوە چوو، وێرای رێزلێنان لە بنەماڵە شەهیدانی وەزارەتی دەرەوە و دیپلۆماسی وتی: هەموو وڵاتەکان یار،ەتیدەری سەددام بوون لە هێرش بۆ سەر ئێران.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: ملیار ملیار دۆلار پارەیان دەدایە سەددام تا خەڵکی ئێمە بکوژێت و بەچۆکمان بێنێت بەڵام هەرگیز نەتانتوانی. مێژوو جەنایەتەکانی ئێوە لەبیر ناکات.
زەریف وتیشی: ئێوە پاگەندەی مافی مرۆڤ دەکەن بەڵام دژی مافی مرۆڤ هەنگاوتان هەڵێنا و چەکی کیمیاییتان دایە سەددام.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمریکییەکانی خستە بەردەنگەوە و وتی: ئێوە جەنایەتکاری دژی مرۆڤایەتین و ئەمڕۆ پاگەندەی مافی مرۆڤ دەکەن؟ ئێوە ترسەنۆک و نائینسانن بەڵام نەتانتوانی نەتەوەی ئێران بەچۆک دابێنن.
بۆچوونی ئێوە