زەریف: گەمارۆکانی ئەمریکا، نمانەی تیرۆریزمی پزیشکییە

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت گەمارۆکانی ئەمریکا، هەوڵەکانی ئێران لە بواری کۆنترۆڵی کۆرۆنای خستووەتە ژێر کاریگەرییەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی هەواڵی ڕاشاتودەی، ئەمریکای بە لاواز کردنی توانای ئێران لە بواری بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا تۆمەتبار کرد و وتی گەمارۆ سەپیندراوەکانی واشنتۆن ڕێگری لە دەکات لە پێداویستی پزیشکی زەرووری لەلایەن تارانەوە.

بە وتەی ناوبراو، هەوڵەکانی ئەمریکا لە درێژەی ڕاگرتنی هەناردە کردنی نەوتی ئێران، توانای دەوڵەت بۆ وەڵامدانەوە بە قەیرانی جیهانی کۆڤێد ١٩ و دابین کردنی پێداویستییەکانی خەڵکی خستووەتە ژێر کاریگەرییەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕەخنە لە گەمارۆکانی ئەمریکا زیادی کرد: ئێران تەنانەت بۆ کڕینی پێکوتەی کۆرناش ناتوانێت دەستی بە پارەی خۆی بگات و تەنانەت بۆ پێکوتەی ئەنفۆڵەنزاش هەر ئەو کێشەمانە هەیە.

News Code 34205

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =