جەولەی کۆرۆنا لە کوردستان/ مەرگی ۲ کەس

ناسینەوەی ٦٩ تووشبوونی نوێ بە کۆرۆنا و گیان لەدەست دانی ٢ کەس لە ١٤ کاتژمێری ڕابردوو، ئەو ئامارەیە کە سەرۆکی زانکۆی پزیشکی کوردستان ڕایگەیاندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر فەرزین ڕەزاعی ڕایگەیاند کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ژمارەی نەخۆشە کۆرۆناییە خەوێندراوەکان لە کوردستان بەرز بووەتەوە و ژمارەیان لە ١٧٢ کەسەوە بۆ ١٨٩ کەس بەرز بووەتەوە.

ناوبراو وتیشی: سنە بە ٨٥ کەسەوە زیاترین زیاترین ڕێژەی خەوێندراوی هەیە و دێولان بە یەک کەسەوە کەمترین.

سەرۆکی زانکۆی پزیشکی کوردستانی زیادی کرد: ئێستا ٤١ نەخۆشی تووشبوو بە کۆرۆنا لە بەشی تایبەت و لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدان.

دکتۆر ڕەزاعی هەروەها لە مەرگی ٢ نەخۆشی کۆرۆنایی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو هەواڵی دا و ئاماری مەرگ بە هۆی ئەو نەخۆشییەی ٤٧١ ڕاگەیاند کە لە ئەو ڕێژەیە ١٦٥ کەس لە سنە، ٩١ کەس لە سەقز، ٤٢ کەس لە قوروە، ٣٨ کەس لە کامیاران، ٣٥ کەس لە بانە، ٣٤ کەس لە دیواندەرە، ٢٩ کەس لە بیجاڕ، ٢٧ کەس لە مەریوان و ١٠ کەس لە دێولان بوون.

News Code 34204

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha