دەوڵەتی عێراق دەبێ تیرۆری سەردار سولەیمانی پێوشوێنگیری بکات

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وتی: چاوەڕوان دەکرێت دەوڵەتی عێراق پێوشوێنگیری جیدی بۆ تیرۆری سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کە سەردانی تارانی کردووە کەمێک پێش ئێستا لە گەڵ دەریاوان عەلی شەمخانی نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران دیداری کرد.

 شەمخانی لەم دیدارە دا  بە ئاماژە بە دەفرایەتی پاوەجێ کردنی وڵاتانی ناوچەکە لە ژێر سێبەری گفتوگۆ و هاوکاری ناوچەیی و بێ دەستێوەردانی هێزە بیانییەکان، جەختی کردە سەر زەروورەتی هاوکاریی وڵاتان.

ئەو بە ئاماژە بە پیلانی ڕژێمی زایۆنی کە لە ڕێگای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لە گەڵ هەندێ وڵاتی ناوچەکە و بە گوشاری ئەمریکا خراوەتە گەڕ، زیادی کرد: ئەم ڕەوتە کە خەیانەتی گەورە و پێشێل کردنی ئاشکرای مافی گەلی فەلەستین دێتە ئەژمار، جگە لە بڵاو کردنەوەی نا ئەمنی و دووبەرەکی نانەوە لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە ، بوونی وڵاتانی سازشکاریشی بەرەو ڕووی مەترسی کردۆتەوە.

شەمخانی تیرۆری سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس بە تیرۆریزمی دەوڵەتی زانی و جەختی کرد کە کەمترین سزای هۆکارانی ئەم جەنایەتە گەورە دەرکردنی بەپەلەی ئەوانە لە ناوچەکە

News Code 34199

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =