خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی لە هەرێمی کوردستان

خۆپیشاندانى مامۆستایان لە سلێمانى و چەند شارو شارۆچکەیەکى کوردستان بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ لەگەڵ لێدانى یەکەم زەنگی دەستپێکردنى خوێندنى ئەمساڵ لە سلێمانى و گەرمیان و هەڵەبجەو راپەڕین و قەڵادزێ خۆپیشاندانى مامۆستایان دەستیپێکرد و مامۆستایان بایکۆتى هۆڵەکانى خوێندنیان کرد.

مامۆستایان چەندین دروشم و داواکاریان بەرزکردوەتەوەو تیایدا ئاماژە بە دوو خاڵى سەرەکى دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەى خوێندن ئەویش پێدانى مووچەیە ٣٠ رۆژ جارێک و بەبێ بڕینی مووچەکانیان هەروەها هەڵوەشاندنەوەى سیستەمى ئۆنلاین لە ناوەندەکانى خوێندندا.

مامۆستایان جەخت دەکەنەوە تا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت ناچنەوە هۆڵەکانى خوێندن و بەردەوام دەبن لە بایکۆت.

News Code 34198

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =