بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی دیداری کرد و بە ستراتیژی وەسف کردنی پێوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری عێراق، لەسەر پێوەندی دوولایەنە، ناوچەیی و نێودەوڵەتی گفتوگۆی کرد.
قاڵیباف لە ئەو دیدارەدا وتی: سەروەری، ئاسایش، سەربەخۆیی و یەکپارچەیی عێراق بەردەوام لەلایەن ئێمەوە جەختی لەسەر کراوە. پێمان وایە عێراقی ئێستا ڕۆڵی ئەرێنی، گرینگ و کاریگەری لە ناوچەکە هەیە.
سەرۆکی مەجلیس وتیشی: یەکێک لە گرینگترین داواکارییەکانی خەڵک، دەوڵەت و پەرلەمانی عێراق چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ئەو وڵاتەیە کە ڕیشەی هەموو نائەمنییەکانە.
ناوبراو لە درێژەدا باسی کرد کە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس سووکایەتی بە سەروەریی عێراق و پێشێل کرانی سەربەخۆیی ئەو وڵاتە بوو.
فواد حسێنیش لە ئەو دیدارە هەندێک گۆڕانکاری ناوچەیی و نێودەوڵەتی شی کردەوە و هیوای خواست کە ئێران وەکوو ڕابردوو لە ئەو وڵاتە پاڵپشتی بکات.
بۆچوونی ئێوە