کاردانەوەی ساڵح موسلیم بە دەستگیریی سیاسەتوانانی کورد لە تورکیا

ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتی دیموکراتی سووریا کاردانەوەی بە دەستبەسەر کردنی 82 سیاسەتوانی کوردی تورکیا نیشان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،، ساڵح موسلیم ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتی دیموکراتی سووریا (PYD) کاردانەوەی بە بڕیاری دەستبەسەر کردنی 82 چالاکی سیاسیی کورد لە تورکیا نیشان دا و وتی: دەرگای شەڕی ناوخۆیی لە تورکیا ئاوەڵا کراوە.

ئاژانسی هاوارنیووز لەمبارەوە نووسی:  تورکیا کاتێ لە ئامانجەکانی لە دەرەوەی وڵات شکستی هێنا دەستیان کردۆتە ڕەشە بگیری لە ناوخۆی وڵات بەمەش هەموو دەسکەوتەکان لەبار دەبەن و ئەم هێرشانە دژی هەدەپە درگاکانی شەڕی ناوخۆیی دەکاتەوە.

News Code 34189

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =