کاردانەوەی پارتی DEVA بە دەستگیری 82 سیاسەتوانی کورد

بەرپرسی سیاسەتی ماف و دادپەروەری پارتی DEVA لە پەیامێکدا هۆکارەکانی دەستگیری سیاسەتوانە کوردەکانی دوای شەش ساڵ لە خۆپیشاندانی کۆبانێ ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مستەفا ینر  ئوغڵۆ، نوێنەری ئەستەنبۆڵ لە پەرلەمانی تورکیا و بەرپرسی سیاسەتی مافی و دادپەروەری پارتی داد و گەشەی تورکیا ناسراو بە DEVA لە پەیامێکدا لە کاردانەوە بە دەستگیری ٨٢ سیاسەتوانی کوردی تورکیا وتی: ئەگەر وا بیر بکەینەوە کە ئایهان بیلگن، سری سورەیا ئوندەر، ئاڵتان تان و سیاسەتوانەکانی دیکە دوای شەش ساڵ بە پشت بەستن بە هۆکاری مافەوانی و یاسایی دەستگیر کراون زۆر هەڵە دەکەین.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: تا کاتێک کە هزری سیاسی بە بەکارهێنانی ئامێری دەسەڵاتی داد هەستی دادپەروەری سەرکوت بکات، ئەو پرسە بەس گرووپە تیرۆریستییەکان شاد دەکاتەوە. دەوڵەت تەنیا بە دادپەروەرییە کە ئیدارە دەبێت.

News Code 34185

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =