نێچێرڤان بارزانی وڵامی تویتێکی مستەفا کازمی و موقتەدا سەدر دەداتەوە

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند: ئامادەن هاوکاریی عێراق بکەن بۆ دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  نێچیرڤان بارزانی لە تویتێکدا له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویکرده‌وه‌: "پاڵپشتیی هەوڵی سەرکردە عێراقییەکان دەکەن بۆ رێگریکردن لەو هێرشانە. ئامادەی هاوکارین بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش و سەقامگیریی لە وڵاتدا".

بارزانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: نیگەرانن لە هێرش و هەڕەشەی ئەم دواییەی سەر شاندە دیپلۆماسییەکان و بنکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ئامادەشن هاوکاریی عێراق بکەن بۆ دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری.

موقتەدا سەدر رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ڕۆژی هەینی لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکرده‌وه‌: "پێویستە لیژنەیەکی ئەمنی، سەربازی و پەرلەمانی بۆ لێکۆڵینەوە لەو پێشێلکارییە ئەمنییەکانی عێراق و هێرشکردنە سەر باڵوێزخانەی وڵاتان و دامەزراوە دەوڵەتییەکانی عێراق پێکبهێنرێت".

دواتر مسته‌فا کازمی سه‌رۆکی وه‌زیرانی عێراق له‌ رێگه‌ی تویته‌وه‌ وه‌ڵامی سه‌دری دایه‌وه‌ و نوسیوویه‌تی: "ئێمە پشتیوانی لەو پێشنیارانە دەکەین کە بەڕێز موقتەدا سەدر دایناوە بۆ پێکهێنانی لێژنەیەکی ئەمنی و سەربازی و پەرلەمانی، بۆ لێکۆڵینەوە لەو پێشێلکاریانەی بەرامبەر بە ئاسایش و ناوبانگ و پابەندبوونە نێودەوڵەتیەکانی عێراق دەکرێت".

باسی له‌وه‌شکردووه‌: "جەخت لەوە دەکەین کە دەستی یاسا لە سەرووی دەستی کەسانی دەرەکییە، ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ چه‌ک به‌ده‌ست و یاخیبوون هیچ شوێنێکیان لە عێراقدا نییە".

سەدر لە پەیامەکەیدا ده‌ڵێت: ئەم جۆرە پێشێلکارییە ئەمنیانە زیان بە ئێستا و ئایندەی عێراق دەگەیەنێت و هەڕەشەش دەبێت بۆ سەر سەروەری خاکی وڵات، پێشیوایە کە هێرشی سەر باڵوێزخانەی وڵاتان هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر ژیان و چارەنوسی خەڵکی عێراق، بۆیە پێویستە بەخێرایی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکبهێنرێت.

News Code 34182

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =