بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دادستێنی کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە لە هەوڵێکی نوێدا سزای دەستگیر کردنی ٨٢ چالاکی سیاسی – مەدەنی کوردی تورکیا کە لە نێویاندا پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیمۆکراتی گەلان هەدەپە، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەند پارت و شارەوانەکانی ناوچە کوردنشینەکانیشیان تێدایە، لە پێوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانی کۆبانێ، هاوپەیوەند بە ساڵی ٢٠١٤ ی دەکردووە.
هاوکات لەگەل دەسپێکی دەستگیری ئەو کەسانە لە ٧ پارێزگای تورکیا، زانیارییەکان لە پارێزگای قارس باس لە چوونی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بۆ ماڵی ئایهان بیلگن، شارەوانی هەڵبژێردراوی ئەو شارە و پشکنینی ماڵەکەیان کردووە.
شیاوی باسە کە لە نێو دستگیر کراوەکان ئاڵتان تان، نوێنەری پێشووی ئامەد لە پەرلەمانی تورکیا و سری سورەیا ئوندەر، نوێنەری پێشووی ئەنقەرەش هەیە.
بۆچوونی ئێوە