ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر 3 زیندان و دادگایەکی ئێران

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ڕایگەیاند کە 2 کەس و چوار شوێنی لە ئێران خستۆتە لیستی ڕەشی گەمارۆ.

 بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا لە نوێترین دژایەتی کردنی بەرانبەر بە ئێران بڕیاری دابە گەمارۆدانێکی دیکە.

زیندانی عادل ئابادی شیراز، لقی یەکەمی دادگەی شۆڕشی شیراز، زیندانی ورمێ و زیندانی وەکیل ئاباد لەو شوێنانەیە کە ئەمریکا گەمارۆی داوە.

 سەید مەحموود ساداتی و محەمەد سوڵتانی دوو کەسی دیکەن کە کەوتوونەتە ناو لیستی ڕەشی گەمارۆکانی ئەمریکا.

News Code 34177

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha