لاورۆف: ڕووسیا  لە سەر خواستی ئەمریکا پشت لە ئێران ناکات

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پاش دیدار لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: لە سەر خواستی ئەمریکا پەیوەندیمان لە گەڵ ئێران ناپچڕین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،سێرگەی لاورۆف ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ پێنج شەمە پاش دیدار لە گەڵ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: مسکۆ و تاران دەیانەوێت سەرەڕای گەمارۆکانی ئەمریکا بەردەوام بن لە هاوکاری بازرگانی.

لاورۆف وتی: هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ زیندوو کردنەوەی گەمارۆکانی ئەنجومەنی ئاسایش دژی ئێران هیچ داهاتوویەکی نییە و کارێکی نایاسایی و دەسەڵاتی ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لاواز دەکات.

ئەوەشی وت کە مسکۆ و تاران هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ سەپاندنەوەی گەمارۆی چەک و چۆڵ دژی ئێران ڕەت دەکەنەوە.

News Code 34174

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =