ڕاستییەکانی تۆمەتەکانی عەرەبستان دژی ئێران/ باوەپیارە هەڵیت وپەڵیت دەڵێت

شای عەرەبستانی سعوودی لە هەفتاد و پێنجەمین کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان پاگەندەگەلێکی دژی ئێران هێنایە ئاراوە کە لە ئەم راپۆرتەدا ڕاستیی ئاوەها تۆمەتگەلێک دەردەخرێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی-مەهدی عەزیزی: سەلمان بێن عەبدولعەزیز شای عەرەبستانی سعوودی لە لێدوانەکەیدا لە هەفتاد و پینجەمین کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان، پاگەندە کرد کە ئێران ساڵی ڕابردوو دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستانی کردووەتە ئامانج.

ناوبراو درێژەی دا: ئێران بە مووشەکی بالستیک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هەڕەشە لە عەرەبستان دەکات و هێشتا درێژە دەداتە کردنە ئامانجی عەرەبستان لە ڕێگای مووشەکی بالستیک و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانەوە. کەسانێک کە ئەو نووسراوەیەیان دایە شای نەخۆشی عەرەبستان، لەبیریان کردووە کە پێی بڵێن ئاستی ئاگاداری ڕای  گشتی جیهان و ناسینیان لە ڕووداوە ناوچەییەکان گۆڕیوە. ئەو خاڵەشیان نەوتووە کە عەرەبستان چی دیکە هێزی بەکرێ گیراوی ڕابردووی بۆ گۆڕینی یاسای یاری لە ناوچەکە نییە.

ڕاستیی سەرەکی لە پشتی تۆمەتەکان کە دەدرێنە پاڵ ئێران شاردراوەتەوە. ڕاستیەک کە نیشانی دەدات باوەپیارە نەخۆشە و وڕاوە دەکات. ئاڵبەت ئەوە تەنیا نەخۆشی جەستەیی شای سعوودی نییە بەڵکوو ئاژاوەی ناوخۆیی و دەرەوەی وڵاتێکە کە ناوی بنەماڵەیەکی لەسەر نراوە و نوێنەری راستەقینەی خەڵک نین.

شرۆڤەی تۆمەتگەلێک کە عەرەبستان دەیداتە پاڵ هەر ئەو ئاژاوە ناوخۆیی، شکست و سووک بوونانەیە کە لە یەمەن، عێراق، سووریا لوبنان و ناوچەکە گیرۆدەی بووە بەڵام ئەبێ ئەو خاڵەش زیاد بکرێت کە بەرز کردنەوەی پێگەی خەڵکی و هێزی کۆماری ئیسلامی ئێران و کاریگەریی لە ڕەوتی گۆرانکارییەکانی ناوچەکە بەتایبەتی پرسی فەلەستین گرینگترین خاڵێکە کە سعوودییەکانی بەتوندی نیگەران کردووە؛ شای سعوودی باش دەزانێت کە گۆڕانکارییەکانی داهاتوو و جیهان سەقامگیری سیاسیی ئەوان دەستەبەر ناکات. تەنانەت ڕەوتی گواستنەوەی دەسەڵاتیش کە بە یارمەتی دۆلاری نەوی و کەسیی ترامپ گۆڕدرا، ناتوانێت دۆخەکە باشتر بکات.

بەڵام لە ناوخۆ، عەرەبستان بە توندی تووشی هەڵوەشانەوەی ئابووری، سیاسی و ئایینیە. ئایینی؟ بەو هۆکارەوە کە چی دیکە وەهابیەتی نەریتی سعوودی هەڵسوکەوتە دووفاقەییەکانی سعوودی قبووڵ ناکات و لەلایەن ترەوە کۆمەڵگای نەریتی عەرەبستان بە مۆدێلی ڕۆژاواییش نزیک بووەتەوە. سعوودییەکان لە دوو ڕێیانی گوشاری زانایانی وەهابی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ڕۆژاوایی گیری خواردووە.

لەلایەکی ترەوە ئەبێ پاساوی هەڵسوکەوتە ئایینییەکانی خۆ وەکوو ئاخێزگەی وەهابیەت ڕەزامەندی زانایانی وەهابی بۆ درێژەی یاسا و ڕێساکان وەدەست بهێنێت و لایەکی ترەوە بەهۆی پێویست بوون بە پاڵپشتی ڕۆژاوا و پێکهێنانی بەرەی نوێی کۆمەڵایەتی لە ئەو وڵاتە کە بە توندی ڕقی لە ڕێساکانی وەهابیەتە ئەبێ هەندێک ئازادی کۆمەڵایەتی هەر چەند لە ڕووی ناچارییەوە بەڕێوە ببات.

لەلایەنی دەرەکیشەوە عەرەبستان لە دۆسیە ناوچەییەکان بەتایبەتی لە ساڵانی ڕابردوو شکستی تاڵ و قورسی چێشتووە کە بووەتە هۆی ناهومێدی چەرخینی هەندێک هاوپەیمانە ڕۆژاواییەکانی. هەرچەند ئەو هاوپەیمانە ڕۆژاواییگەلە بە ناچار بۆ فرۆشی چەک و بەرژەوەندی ئابووری ناچار بوون لە پیگەی مافی مرۆڤیی خۆیان دوور بکەونەوە. هەچەند کە لە بنەڕەتیشدا باوەڕیان پێی نییە. عەرەبستان لە دۆسیەی یارمەتی سیاسی و دارایی داعش و ڕوو کردن بە مۆدێلێکی جێگرەوە لە بەرانبەر بەرەی بەرخۆدان بە مەبەستی دابینی ئاسایشئ ئیسرائیل هەوڵی زیادی دا.

سعوودییەکان لە شانۆیەکی پڵان بۆداڕێژراو لەگەڵ ڕێکخراوە و ناوەندە هەواڵگرییەکان و ئاسایشی ئەمریکا و ئیسرائیل هەوڵیان دا تا بە مەبەستی ڕووخانی بەرەی بەرخۆدان لە ناوچەکە و هەروەها ڕێگری لە پەرەی گفتوگۆ هەوڵی بەهێز کردنەوەی سیاسی و پاڵپشتی دارایی لە داعشیان لە ناوچەکە دا.

سعوودییەکان لە یەمەن زۆر سووک بوون. وڵاتێک کە بڕیار بوو بە ئۆپراسیۆنێک لەژێر ناوی گەردەلوول لە یەک هەفتەدا لەناو بچێت ئەمڕۆ بە پێکهێنانی هاوپەیمانیەک و تێپەڕینی چەند ساڵ نەک لە ناو نەچووە بەڵکوو توانیویە لە بواری باڵانسی سەربازی و سیاسی دەست بخەن.

ئەگەر عەرەبستان لە دۆسیەی عێراق، سووریا، لوبنان و یەمەن بیتوانیایە ئەو مۆدێلە جێگرەوە بکات ئەو کات مۆدێلێکی وەهابیەت لە هەموو ناوچەکە بلاو دەبووەوە و ئیسرائیلیش لە ئاسایشی تەواو دەبوو.

نوێترین دۆسیەیەک کە عەرەبستان بەرپرسیارێتی بەڕێوە بردنی لە ئەستۆیە فەرمی نیشاندانی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیلە کە بە وڵاتانی عەرەبی بچووکەوە دەستی پێکرد تا دواتر بە دروست کردنی بەستێن، خۆی ڕێبەرایەتیی بگرێتە ئەستۆ.

بەڵام سعوودییەکان دەزانن کە ژیانی سیاسی ئەوان بەس بە ترامۆ بەسراوەتەوە. کەواتە ئەوان ئەبێ هەر نیگەرانی هەڵبژاردنی ترامپ لە هەڵبژاردنەکان بن.

News Code 34172

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =