بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 175 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 25 هەزار و 15 کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 3521 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا 436 هەزار و 319 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 367 هەزار و 829 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە
بۆچوونی ئێوە