١٣٠٠ گەڵاڵەی ئاوەدانی لە گوندەکانی کوردستان جێبەجێ دەکرێت

فەرماندەی سوپای بەیتولموقەدەسی کوردستان وتی: ١٣٠٠ گەڵاڵەی ئاوەدانی بۆ کەم کردنەوەی هەژاری لە پارێزگای کوردستان دەکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەید سادق حسێنی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ١٣٠٠ گەڵاڵەی ئاوەدانی کەم کردنەوەی هەژار و دانانی بەردی بناغەی ٢٩١ پڕۆژەی ئاوەدانی لە پارێزگاکانی کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ساڵی ٩٩ کە لە گوندی کەرجۆ لە سنە بەڕێوە چوو، وتی: ١٣٠٠ گەڵاڵەی ئاوەدانی دەکرێتەوە کە سەدا ٩٥ یان دەخرێتە ئیختیاری خەڵک و ٥٠٠ یەکەی نیشتەجێییش دەدرێتە خاوەن پێداویستییەکان.

ناوبراو زیادی کرد: ٨٠٠ گەڵاڵەی تر لەوانە پردی نێوان مەزراکان، مزگەوت، مەزارگەی شەهیدان و ... کە زیاتر لە ٢٠ ملیار تمەن تێچووی بووە.

سەردار حسێنی وتیشی: بەردی بناغەی ٢٩١ یەکەی نیشتەجێی بە بڕی ١٤ ملیار تمەن دادەنرێت کە تا ساڵی داهاتوو هەموو ئەو یەکە نیشتەجێیانە کۆتاییان دێت.

News Code 34164

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =